دادگای تورکیا 30 ساڵ زیندانی بەسەر ژنە چالاکوانێکی کورددا سەپاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دادگای تورکیا 30 ساڵ زیندانی بەسەر ژنە چالاکوانێکی کورددا سەپاند

دادگای تورکیا لە دیاربەکر، بە چەند تۆمەتی جیاواز، سزای 30 ساڵ زیندانی بەسەر ئایشە گۆکان ژنە چالاکوانی کورددا سەپاندووە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا دادگای تورکیا، بە چەند تۆمەتی جیاواز سەرجەم حوکمی 30 ساڵ بەندکرانی بەسەر ئایشە گۆکان ژنە چالاکوان و گوتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئازاددا سەپاندووە.

بەپێی حوکمی دادگای دیاربەکر ئایشە گۆکان سێ حوکمی جیاجیا بەسەردا سەپاوە، لە یەکیاندا بە تۆمەتی ئەوەی ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بووە بە 12 ساڵ زیندان حوکم دراوە.

لە دوو حوکمی دیکەشدا کە یەکیان بە هاوکاریی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و ئەوی دیکەشیان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ تیرۆر، لە هەرکامیاندا بە حەوت ساڵ و نیو زیندانی حوکم دراوە.

هاوکات بە تۆمەتی ئەوەی ئەندامی ڕێکخراوێکی سەر بە پەکەکە بووە، بە سێ ساڵ زیندان حوکم دراوە کە سەرجەم لە هەموو تۆمەتەکاندا 30 ساڵ بەندکراونی بەسەردا سەپاوە.

ئایشە گۆکان، جیا لەوەی ئەندام و گوتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئازادە لە باکووری کوردستان، ساڵی 2009 سەرۆکی شارەوانیی شاری نوسەیبنی سەر بە پارێزگای ماردین بووە و ئەوکاتیش لەلایەن تورکیاوە لە پۆستەکەی لادرا.