مووچەی مانگی نۆی لیواکانی پێشمەرگە دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مووچەی مانگی نۆی لیواکانی پێشمەرگە دەدرێ

ئەمڕۆ مووچەی مانگی نۆی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێ.

سەرچاوەیەك له‌ به‌شى ژمێریاریی وەزارەتی پێشمه‌رگە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پارەی مووچەی مانگی نۆی لیواكانی پێشمەرگە ئامادەیە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دەكرێت".
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، مووچەی 14ى لیوای هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت.

سەرچاوەكە جەختی كردەوە: "هەر لیوایەک مووچەی خۆی وەردەگرێت و پاشان دەدرێتە فەوجەکان و لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە دابەش دەکرێ بەسەر پێشمەرگە و ئەفسەران".

لای خۆیەوە لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "مووچەی مانگی نۆی لیواكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ و سبەی دابەش دەکرێ".