ترەمپ تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی نوێ دادەمەزرێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ترەمپ تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی نوێ دادەمەزرێنێت

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوای داخستنی هەژمار و پەیجەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی نوێ دادەمەزرێنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (مانگی یەکی 2017 تا مانگی یەکی 2021)، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەورە خۆسەپێنەکانی تەکنۆلۆجیا، تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بە ناوی (truth social) دامەزراندووە.

ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی دۆناڵد ترەمپ بەشێکە لە پرۆژەی گرووپی ترەمپ بۆ راگەیاندن و تەکنۆلۆجیا و بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بەشێوەی ئەزموونی، بکەوێتە کار و لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی داهاتووش هەموو کەسێک دەتوانێ هەژماری خۆی لەناویدا بکاتەوە.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی (فەیسبووک، یوتیوب و تویتەر) دوای هێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، هەموو هەژمار و پەیجەکانی ترەمپیان داخست و تۆمەتباریان کرد بە هاندانی خەڵکبۆ گێرەشێوێنی و تێکدانی رەوشی ئەمنیی ئەمریکا.

لایەنگرانی ترەمپ لە رۆژی 6-1-2021 وەک ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە بە سەرنەکەوتنی دۆناڵد ترەمپ کۆتایی هات، چوونە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس.