هەدەپە بودجەی 2022ی توركیای بەتەواوی رەت کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەدەپە بودجەی 2022ی توركیای بەتەواوی رەت کردەوە

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، لەناو پەرلەمانی توركیا دژایەتیی خۆیان بۆ بودجەی 2022ی توركیا ڕاگەیاند و ڕایانگەیاندووە ئەو بودجەیە، بودجەی كۆشكە نەك بودجەی گەل.

گارۆ پایڵان، پەرلەمانتاری هەدەپە لەگەڵ پەرلەمانتارانی تری هەدەپە پرێس کۆنفرانسێکیان ڕێک خست و تێیدا باسیان لە بودجەی 2022ی توركیا كرد.

پایڵان گوتی: "ئەم بودجەیە بەداخەوە بودجەی گەل نییە، بەڵكوو بودجەی كۆشكە و بودجەی شەڕ و بەرژەوەندییە و ئێمە وەكوو هەدەپە، بەتەواوی رەتی دەكەینەوە و لەناو پەرلەمان خەبات دەكەین بۆ ئەوەی بودجە بۆ گەل بێت، نەك لایەنێك و ئەوانەی پشتگیری لە گەندەڵی دەكەن و لە بودجەدا هیچ باسی دامەزراندنی مامۆستا نەكراوە و باس لە دروستكردنی بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیان نەكراوە، باس لە زیادكردنی مووچەی خانەنشین نەكراوە، بەڵام بۆ شەڕ و بەرژەوەندیی خۆیان پارەیەكی باشیان داناوە".

لە بەشێكی تری وتارەكەیدا پایڵان ئاماژەی بەوە داوە ئەوان وەكوو هەدەپە داوایان كردووە كاتێك گفتوگۆ لەبارەی بودجەوە دەكرێت، با ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەوە نیشان بدرێت، تا میللەت بزانێت بودجە چی تێدایە و كێ شەڕی بۆ دەكات تا بۆ میللەت بێت و كێش لەگەڵ گەندەڵییە.