ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى پێوه‌رى زیره‌ك ده‌درێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى پێوه‌رى زیره‌ك ده‌درێت

لێژنه‌ى باڵاى پێوه‌رى زیره‌ك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با بڵاو كرده‌وه‌ و ئامتاژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ، پڕوپاگەندەی دوور لە ڕاستی لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو دەكەنەوە و بە ئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/10/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى لێژنه‌ى باڵاى پێوه‌رى زیره‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پڕۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالێتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقی كراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاووڵاتییان هەیە، جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ، پڕوپاگەندەی دوور لە ڕاستی لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو دەكەنەوە و بە ئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە، سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە و وێڕای گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لە ئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لە كاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لە ئەستۆ دەگرێت، بە پێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواوی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لە سزادانی دارایی ئەو تێچوونەش، لە ئەستۆ بگرێت".