دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختەی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هێزێکی سەرکەوتووی سەر ئاستی کوردستان و عێراقە، دەستی کردووە بە سەردانی لایەنەکان، بۆ راگۆڕینەوە و گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و یەکڕیزی و بەشداریی کورد لە حکوومەتەکەدا. سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستانیش باس له هه‌وڵه‌کانی پارتی بۆ یه‌کڕیزی ده‌کات و ئاماژه به‌وه ده‌کات “ئه‌م گفتوگۆیانه گرنگ و پێویستن”.
د.کاوه مه‌حموود، سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “ئه‌م سەردان و کۆبوونه‌وانه‌ی ئێستا پارتی ده‌یکات، گرنگن و پێش هه‌ڵبژاردنیش بکرابایه هه‌ر گرنگ بوو، به‌ڵام ئێستا دوای هه‌ڵبژاردن که کراوه، زۆر زۆر گرنگه و ئه‌بێ هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌وە بێ، کە به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمە ئامادە بکرێت، له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یەدا سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان بکه‌ونه گفتوگۆوه، بۆ ئەوەی بتوانن به‌ڵێننامه‌ی نووسراو له‌گه‌ڵ یه‌کتر بگۆڕنه‌وه و ببێته بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی کوردستانی به‌شدار بێت له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق”.
گوتیشی: “ناکرێت بنه‌ماکه ئه‌وه بێت، کێ ده‌بێته سه‌رۆک کۆمار و کێ کام وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت، پێویستە بنه‌ماکه ئه‌وه‌بێت، که چۆن به‌رنامه‌یه‌کی یه‌کگرتوومان هه‌بێت و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پشتیوانیی له‌و به‌رنامه‌یه بکرێت، ئه‌وکاته نوێنه‌رانی کوردستان ده‌بنه نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان، نه‌ک هی حزبه‌کان”.
سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان روونیشی کردەوە: “ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ ئه‌وه گرنگه، کە هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی پێداچوونه‌وه بۆ کاری په‌رله‌مانتاره‌کانی بکات، که کاره‌کانیان بۆ خه‌ڵک بووه، یان بۆ حزب بووه، ده‌بێت خه‌ڵک بزانێت سه‌قفێکیان پێ نه‌ده‌ین لە به‌غداوه ئه‌و سه‌قفه جێبه‌جێ نه‌کرێت و خه‌ڵک بێ هیوا بکرێت، ده‌بێت واقعییانه مامه‌ڵه بکرێت و ئه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌غداوه هه‌یه ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ خوله‌کانی داهاتوو و ئه‌م خوله‌ش، چۆن نوێنه‌رانی کورد پارێزگاریی له قه‌واره‌ی هەرێمی کوردستان بکه‌ن و ئه‌م کیانه چۆن بپارێزن نەك بكەونە سەنگەری دژایەتیكردنی و کارێک بکه‌ن خه‌ڵک گه‌شبین بێت به دواڕۆژی خۆی، چونکە به‌رده‌وامبوونی ئەو حاڵه‌تەی ئێستا له به‌غدا هەیە، هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی کوردستان، ده‌بێت کار بۆ ماده‌ی ١٤٠ و بۆ پێشمه‌رگه بکرێت، ده‌بێت چاودێریی هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی عێراق بکرێت و به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رێککه‌وتنه‌کان بکرێت”.
د.کاوه مه‌حموود، راشی گه‌یاند: “هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی ده‌ستپێشخه‌ری بکات بۆ کۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌کان زۆر باشه و ده‌مێنێته‌وه سه‌ر گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌کان، که ده‌بێت به‌رده‌وام بێت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ش ده‌بێت گفتوگۆ بکه‌ن، ئەمە واده‌کات له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بکات، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌ک ئاماده بکرێت، که ده‌ربڕی رای کوردستان بێت به‌رامبه‌ر به به‌غدا”.
سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان، ئاماژه‌ی بە داواکارییەکان کرد و گوتی: “داواکاریی ئێمه ئه‌وه‌یه، ده‌بێت گرفته‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا به کۆنکرێتیی چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌داخه‌وه گۆڕانکاری له عه‌قڵیه‌تی به‌غدا نه‌بووه و ئه‌وان بە بنه‌مایه‌ک ته‌ماشای چه‌مکی سیاسی ده‌که‌ن، کە جیاوازه له ئێمه، ئه‌وان باسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن، وه‌ک عه‌قڵیه‌تی ئیداره‌ی ره‌ها، که که‌س بۆی نه‌بێت له چوارچێوه‌ی عێراقدا باسی سه‌ربه‌خۆیی بکات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی ئێمه‌یه، ئێمه که باسی چه‌مکی نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌که‌ین، واته باس لە پارێزگاریی له قه‌واره‌ی کوردستان دەکەین، ئه‌وان باسی چه‌مکی عێراقیبوون ده‌که‌ن، بۆیه کارکردن له به‌غدا ئاسان نییه و ئاشکرایە کە بریتییه له کارکردن له‌گه‌ڵ واقعێکی له‌و شێوه‌یه”.