وەزیری نەوتی عێراق: پێشبینی دەکەین نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیری نەوتی عێراق: پێشبینی دەکەین نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەن نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 100 دۆلار.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە: لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 55 - 60 دۆلار دەخەمڵێنێن.

ئیحسان عەبدولجەبار رایگەیاندووە: پێشبینی دەکەن نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە ساڵی 2022، بگاتە 100 دۆلار، لە کاتێکدا ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان بە نزیکەی 85 دۆلارە.

دوای دابەزینی نرخی نەوت، عێراق تووشی قەیرانێکی سەختی دارایی و ئابووریبووەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە نەوت دەبەستێت.

بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019، کە هەموو چالاکی و مامەڵە بازرگانییەکانی جیهانی راگرت، نرخی نەوت گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە کەمترین نرخی نەوتە لە 30 ساڵی رابردوو.