كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەم خانمانە زیاتر ڤژیان هەڵدەوەرێت

 

هەڵوەرینی تاڵەکانی قژ هەر ئەگەرچی زیاتر لەناو پیاواندا باوە، بەڵام خانمانیش تووشی ئەم حاڵەتە دەبن. بێ گومان هۆکارەکانی هەڵوەرینی تاڵەکانی قژ زۆرن، جۆری قژ، خواردنی ناتەندروست و ترس و دڵەڕاوکێ هۆکارن بۆ هەڵوەرینی تاڵەکانی قژ.

پزیشکان و پسپۆڕانی ئەم بوارە ڕایان وایە، هەندێک لە خانمان زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن و لە بەشی جوان ببە لە پێگەی (بەیتووتە) ئاشکرای دەکەن، ئەو خانمانەی گرنگیی بە خواردنیان نادەن و ئەو خۆراکانە دەخۆن، کە سروشتیان ساردە، زیاتر تووشی حاڵەتی هەڵوەرینی قژ دەبن.

جەختیش دەکەنەوە، ئەگەر قژت دەستی بە ڕووتانەوە کرد، پێویستە دوور بکەویتەوە لەو خواردنانەی سروشتیان ساردە و ئەو خۆراکانە بخۆ، کە سروشتیان گەرمە.