مارك زوكربێرگ بە نیازە ناوی فەیسبووك بگۆڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مارك زوكربێرگ بە نیازە ناوی فەیسبووك بگۆڕێت

 

بڕیار وایە لە كۆتایی ئەم مانگەدا مارك زوكربێرگ بڕیار لەسەر گۆڕینی ناوی (فەیسبووك) بدات و هۆكاری گۆڕینەكەش ئاشكرا بكات.

ماڵپەری (زا فیرج) بڵاویکردووەتەوە: "لە 28ی ئەم مانگە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی بەناوی كونیكت لە ئەمریكا ئەنجام دەدرێت، بڕیارە هەر لەو كۆنگرەیە مارك زوكربێرگ بڕیار لەسەر گۆڕینی ناوی (فەیسبووك) بدات و هۆكاری گۆڕینەكەش ئاشكرا بكات".

هەندێك لە میدیا ئەمریكییەكان پێیان وایە مارك زوكربێرگ ئەستەمە ناوی خودی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بگۆڕێت و پێشبینی دەكرێت تەنها ناوی كۆمپانیاكە بگۆڕێت، چونكە ئێستا كۆمپانیاكە جگە لە (فەیسبووك) سەرپەشتی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام و واتسئاپ)یش دەكات.

هەروەها ماڵپەری (رۆیتەرز)یش ئاماژەی بەوەداوە كە پێشتر ئەو پرسیارە لەزوكربێرگ كراوە، بەڵام وەڵامی نەداوەتەوە.