لە كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ پێشانگەیەكی كتێب كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ پێشانگەیەكی كتێب كرایەوە

ئەمڕۆ لە هۆڵی كتێبخانەی گشتیی قەزای چەمچەماڵ، پێشانگەیەكی كتێب بۆ ماوەی هەفتەیەك كرایەوە.

لەم بارەوە، كاروان حەمەخورشید، بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتیی  چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 20/10/2021 لە هۆڵی كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ، پێشانگایەكی كتێب بۆ ماوەی هەفتەیەك كرایەوە و ڕۆژانە لە كاژمێر نۆی بەیانیی تاكوو پێنجی ئێوارە كراوە دەبێت".

گوتیشی چەند دەزگایەكی چاپ پێشانگەكەیان كردووەتەوە و نزیكەی دوو هەزار و 500 ناونیشانی جیاوازی کتێب لەخۆ دەگرێت.

ئەمساڵ لە قەزای چەمچەماڵ، هەشت پێشانگەی كتێب كراوەتەوە و داشكاندن لە نرخی كتێبەكانیش كراوە.