ئەمشەو عەرەبی شیعە بەبێ سەدرییەكان لە نووسینگەی مالیكی كۆدەبنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمشەو عەرەبی شیعە بەبێ سەدرییەكان لە نووسینگەی مالیكی كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمشەو هێزەكانی عەرەبی شیعەی عێراق بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی، لە نووسینگەی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەبێ ئامادەبوونی رەوتی سەدری موقتەدا سەدر كۆببنەوە.

لیژنەی باڵا بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعی ئەمڕۆ سێشەممە ڕای گەیاند كە ئەمشەو لە نووسینگەی مالیكی لە بەغدا كۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئامادەكارییش بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی لەلایەن هێزەكانی عەرەبی شیعەوە دەكرێت، بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق.

كۆبوونەوەكە بڕیارە كاتژمێر هەشتی ئەمشەو دەست پێبكات، بەڵام بەشداری بە ڕەوتی سەدر بە سەركردایەتی موقتەدا سەدر نەكراوە كە خاوەنی زۆرترین كورسیین لەم هەڵبژاردنەدا، چونكە ڕەوتی سەدر لە دەرەوەی ئەم لیژنەی هاوئاهەنگییەیە كە زۆربەی لایەنە شیعییەكان پێكیان هێناوە.