نووسەرێكی سلێمانی: نزیکەی 10 ساڵ چەمچەماڵ کێشەی ئاوی هەبوو، مەسرور بارزانی چارەسەری کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نووسەرێكی سلێمانی: نزیکەی 10 ساڵ چەمچەماڵ کێشەی ئاوی هەبوو، مەسرور بارزانی چارەسەری کرد

"لە کەرکووک دەنگەکانی پارتی پێش یەکێتی کەوتەوە"

ئەمڕۆ سێشەممە نووسەرێكی سلێمانی ڕای گەیاندووە كە پارتی بە جۆرێك لە ڕێگەی پرۆژەكانی خزمەتگوزاریی حكوومەت و ڕێكخستنەكانی حزبیەوە گەیشتووەتە سنووری گەرمیان و چەمچەماڵ، جارێكی تر ئەم سنوورە دەنگ بە یەكێتی نادەنەوە.

بەهرۆز جەعفەر، توێژەر و چاودێری سیاسی لە سلێمانی لە وتارێكدا بە ناوی "ئایا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەبێت بە هەڵم؟" نووسیویەتی "پارتی لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی کەمی کردووە، بەڵام ئەو حزبە هەم کاری کردووە و هەم ئامادەیە دوای هەڵبژاردن بە هەڵەکانی خۆیدا بچێتەوە، نزیکەی دە ساڵە خەڵکی چەمچەماڵ گرفتی بێ ئاوی و گەیاندنی ئاوی گۆپتەپەیان هەیە. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت جاڕی دا و دەستی بە چارەسەرکردنی کرد. لە گەرمیان گەورەترین پرۆژەی ستراتیجی کە سایلۆی گەنمە بە بەهای ١٦ ملیار دینار، مەسرور بارزانی بناخەکەی دانا. پارتی لە چەمچەماڵ توانی گەورەترین فیگەری عەشایەری سنوورەکە كە عەبدوڵای کوێخا موبارەکە و نەیارێکی گەورەیان بوو، وەربگرن و وەهای لێ بکەن بە پەڕۆیەکی زەردەوە ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕێت".

دەشڵێ "بەم جۆرە سنووری بەرفراوانی چەمچەماڵ جارێکی تر دەنگ بە یەکێتی نادەن، چونکە کاندیدە یەکێتییەکەیان بە مافی خۆی کورسی پەرلەمانیی مسۆگەر کرد و کۆمسیۆنیش لە تۆماری سەرکەوتوواندا ناوەکەی دانا، بەڵام بە ئاشکرا ئەو مافەیان پێ ڕەوا نەبینی، بەهۆی دەستەگەرییەکانی ناو حیزبەکەوە".

بەهرۆز جەعفەر هەروەها نووسیویەتی "لە کەرکووکیشدا بە گوێرەی دەنگ، یەکێتی کەوتووەتە دوای پارتی و بە بەراورد بە ساڵی (٢٠١٤) زیاتر لە (٣٠٠) هەزار دەنگی لە دەست داوە، لە هەموو گەرمیاندا، چەمچەماڵ، کەلار، کفری و دەربەندیخان، یەکێتی بەخۆی و بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە، کەوتوونەتە دوای نەوەی نوێ و پارتییەوە بە پلەی سێهەم و چوارەم دێن. لە هەموو حەوزەی ڕاپەڕیندا یەکێتی بە پلەی دووەم و سێهەم دێت. لە هەموو هەولێر و بادیناندا، یەکێتی بە پلەی سێهەم و چوارەم دێت! لەناو سلێمانیدا، یەکێتی یان دووەمە یان سێهەمە".

نووسەرەكەی سلێمانی زیاتر باسی دۆخی خراپی ناوخۆی یەكێتی كردووە بەوەی "لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراقدا، نزیکەی ٧٠ ئەندامی سەرکردایەتیی یەكێتی نە بانگەشەی هەڵبژاردنیان کرد و نە دەنگیشیان دا! یەکێتی بووەتە چەند ماڵێک، گرووپێک کە هەموو تاوانێکیان کردووە، کەرکووکیان بە دەستەوەیە و لە دەستیشیاندا نییە! گرووپێک گەرمیانی بەدەستەوەیە و لە دەستی ئەوانیشدا نییە، گرووپێک هەولێر و لە دەستیشیاندا نییە، یەک دوو گرووپیش لەناو سلێمانیدا ململانێ ئەکەن!".