كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گرێبەستی پێدانی زەوی بە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نوێکرایەوە

 

شارەوانی هەولێر ئاشكرای دەكات دوای تەواو بوونی ماوەی یاسایی گرێبەستی پێدانی زەوی لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتووگوزار، بۆماوەی سێ ساڵی دیکە بۆ گرێبەستی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر نوێکرایەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویكردووەتەوە: "ئەمڕۆ سێشەممە 19/10/2021، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، پێشوازیکرد لە لویس یۆسۆ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، وێڕای بەخێرهاتنیان سوپاسی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکای کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکار و هەماهەنگیان".

ئاماژە بەوەش دراوە : "دوای تەواو بوونی ماوەی یاسایی گرێبەستی پێدانی زەوی لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتووگوزار، بۆماوەی سێ ساڵی دیکە بۆ گرێبەستی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نوێکرایەوە".

لە راگەیاندراوەكە ئەوەش خراوەتە روو: "بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارەکانی دروستکردنی پاشکۆی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا بەخێرایی دەڕوات و لە داهاتوو کارەکان تەواو دەکرێن".

لەکۆتاییدا هەردوولا دووپاتیان کردەوە لە هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر و کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.