بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت

 

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شى پێنجەمی شایسته‌ داراییه‌كانى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2021 دابه‌ش ده‌كرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 19/10/2021، وەزارەتی بازرگانی لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاندووە: "چەکی بانکی بەشی پێنجەمی شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە و دابەش دەکرێت".

ئەوەش خراوەتە روو کە بڕی پارەکە دوو ملیار و 67 ملیۆن دینارە و بەم شێوەیە خوارەوە بەسەر هەرسێ پارێزگای، هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشکراوە.

هەولێر - 762 ملیۆن دینار
سلێمانی - یەک ملیار و 190 ملیۆن دینار
دهۆک - 115 ملیۆن دینار