ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسێك لە ناوچەی زەعفەرانیەی بەغدای پایتەختی فیدراڵیی عێراق، بە دەستی باوكی كوژرا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە ئەندامێكی پۆلیسی فیدراڵی بە دەستی باوكی لە ناوچەی زەعفەرانیەی بەغدا كوژراوە.
هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە پۆلیسەكە تەمەنی 28 ساڵ بووە و لە گەڕەكی ئەمانەی بەغدا لەلایەن باوكیەوە بە گوللەیەكی دەمانچە كوژراوە. باوكیشی دوای ئەوەی خۆی رادەستی پۆلیس كردووە، پێی راگەیاندوون كە كوڕەكەی هێرشی كردبووە سەر و لێی دابوو، بۆیە كوشتوویەتی.