کۆمپانیای دانەگاز بڕی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کۆمپانیای دانەگاز بڕی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

 

وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دانەگاز دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبایان تاتوێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 19/10/2021، وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "کەمال محەمەد ساڵح. وەزیری کارەبا، پرۆژەکانی کارەبا و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای دانەگاز تاوتوێی کرد".

ئەوەش خراوەتە روو: "شاکر واجد، بەڕێوەبەری رێپێدراوی کۆمپانیای دانەگاز ئامادەیی کۆمپانیاکەیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکانی کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لەپرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەوزەی خۆر".

روونیشکراوەتەوە کە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بەشێکی گرنگی گفتوگۆکە بوو کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2023 بڕی بەرهەمهێنانی گاز لە لایەن کۆمپانیای دانەگاز لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەرز بکرێتەوە.