كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بۆچی خانمان تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن؟

 

شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لەو نەخۆشییە سەختانەی کە هەندێک لە خانمان تووشی دەبن، بە باوەڕی پزیشکانیش تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ئەستەم نییە، بەڵام ئایا دەزانی چ کەسانێک زیاتر مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییە مەترسیدارەیان هەیە؟

پزیشکان لە پێگەی فەرمیی (doyouknow) ئاشکرای دەکەن، هەندێک هۆکار پاڵنەرن بۆ تووشبوونی خانمان بە نەخۆشیی شێرپەنجە، بۆ نموونە، دەبێ خانمان پارێز لە خواردنی ئەو خۆراکانە بکەن، کە پڕ کالۆریین و بەتایبەت لە تەمەنی سەرووی 30 ساڵیدا نابێ زیادەڕۆیی لە خواردنیاندا بکەن.

هەروەها پزیشکان جەخت دەکەنەوە، دڵەڕاوکێ و تووڕەبوون پاڵنەرن بۆ تووشبوونی خانمان بەم نەخۆشییە، بۆیە پێویستە خانمان ئارام بن و دوور بکەونەوە لە دڵەڕاوکێ و تووڕەیی. لەمیانەی بابەتەکەدا پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە لێکۆڵینەوە زانستییەکاندا بۆیان دەرکەوتووە، ئەو خانمانەی رۆژانە وەرزش دەکەن، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمکیان زۆر کەمە.

بۆیە پێویستە خانمان بەردەوام وەرزش بکەن و گرنگییش بە خواردنی سەوزە و میوە بدەن، بۆ دڵنیاییش، ساڵانە لەلای پزیشکی پسپۆڕ پشکنینی تایبەت بە مەمک بکەن.