عێراق.. 29 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. 29 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هەزار و 559 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 18/10/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "لە 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 559 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و دوو هەزار و 851 کەسیش چاکبوونەتەوە، 29 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە دوو ملیۆن و 37 هەزار و 12 کەس".

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: "لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 970 هەزار و 713 کەس چاک بوونەتەوە و 22 هەزار و 785 کەس کەسیش گیانیان لە دەست داوە".