کۆڵین پاوڵ وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کۆڵین پاوڵ وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە کۆڵین پاوڵ، وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 84 ساڵیدا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسی (CNN) بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ دووشەممە 18/10/2021 بنەماڵەی کۆڵێن پاوڵ ڕایانگەیاندووە کۆڵین لە تەمەنی 84 ساڵی و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دوایی کردووە.

کۆڵین پاوڵ لە کاتی رووخانی ڕژێمی بەعسدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو، هاوکات سەرۆکی ئەرکانی انوەندیی سوپای ئەمریکاش بووە.

بنەماڵەکەی ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، لە کاتێکدا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە مردووەم کە هەردوو جورعەی ڤاکسینی دژە کۆرۆناشی وەرگرتووە.

کۆڵین پاول لە ژیانی سەربازییدا بەشداریی شەڕی ڤیتنامی کردووە و هاوکات وەک یەکەم ڕەشپێست ڕاوێژکاری نیشتمانیی دەوڵەتی دۆناڵد ڕەیگان بووە، هەروەها گەنجترین سەرۆکی ڕەشپیستی ئەرکانی ناوەندیی سوپای ئەمریکا وبوە لە دەوڵەتی جۆرج بۆشدا.

کۆڵێن پاوڵ لە سەردەمی شەڕی یەکەمی کەنداودا ناوبانگی پەیدا کرد و وەک یەکەم کاندیدی ڕەشپێست بۆ سەرکۆماری ئەمریکا لە دەیەی 1990دا ناوی هێندرا.

بەڵام پاشان وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەوڵەتی بۆشی کوڕدا هەڵبژێردرا و لە کاتی شەڕی ئازادیی عێراقدا ڕووبەڕووی چەندین کێشەی سیاسی بووەوە.

کۆڵین پاوڵ ساڵی 2003 و پاش رووخانی ڕژێمی بەعس سەردانی هەرێمی کوردستان و شاری هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دیداری کرد.