سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شداریی ڕێوڕه‌سمى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام محه‌مه‌د (د،خ) كرد و له‌مباره‌یه‌وه په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/10/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، له هه‌ولێر بەشداریی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د،خ) كرد، له‌مباره‌یه‌وه سەرۆکی حکوومەت په‌یامێكى له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ خۆشحاڵبووم لە مزگەوتی شێخی چۆلی شاری ھەولێر، بەشداریم لە ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د،خ) کرد".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به بۆنه‌ى یادى له‌دایكبوونى پێغەمبەرى ئیسلام محه‌مه‌د (د،خ)، له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ندین ڕێوڕه‌سم به‌ڕێوه چوون.