جۆن بۆڵتن: باشترین چارەسەر لەناوبردنی سیستەمی حوکمڕانیی ئێرانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

جۆن بۆڵتن: باشترین چارەسەر لەناوبردنی سیستەمی حوکمڕانیی ئێرانە

راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، باشترین چارەسەر لەناوبردنی سیستەمی حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاندووە: رێککەوتنی ناوکی ڵاتانی پێنج کۆ یەک لەگەڵ ئێران چەندین خاڵی خراپی تێدایە.

جۆن بۆڵتن هەروەها رایگەیاندووە: سیستەمی حوکمڕانیی ئێران پاڵپشتیی جەماوەری لە وڵاتەکەیدا نییە و پێویستە ناکۆکی لەنێوان دەسەڵاتدارانی باڵای ئێران و سوپای پاسداران دروست بکرێت.

راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پێی وایە باشترین بژارە بۆ جێگرتنەوەی رێککەوتنی ناوکی لەناوبردنی سیستەمی حوکمڕانیی ئێرانە و دوای رووخاندنی ئەو دەسەڵاتەش، پێویستە ستراتیژیەتێک پەیڕەو بکرێت، کە دەسەڵاتی نوێ دوور بکەوێتەوە لە بەدەستهێنانی چەکی ناوکی.

رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.

شەوی 8-5-2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و  وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.

وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.