بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگەی نێوان كەركووك بۆ بەغدا داخرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگەی نێوان كەركووك بۆ بەغدا داخرا

بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناڕازین، ڕێگەی سەرەكیی نێوان كەركووك بۆ بەغدا داخرا.

پەیامنێری (باسنیوز) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 18/10/2021 لە قەزای خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە كە ڕێگای هاتوچۆ لە كەركووك بۆ بەغدا، یاخود بە پێچەوانەوە لەو ڕێگەیە دایە، خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئەو حزبانەی كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ناڕازین، ڕێگەی سەرەكی كەركووك بۆ بەغدایان داخستووە.

ئێستا لە نزیك قەزای خاڵس بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوە قەرەباڵغییەكی یەكجار زۆر دروست بووە، چونكە ئەو ڕێگایەی كە خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوە دەچێت، ڕێگایەكی سەرەكییە بۆ بەغدای پایتەختی عێراق.