كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەدرێت

سەرۆكی شارەوانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند لەپێناو چارەسەرکردنی كێشەی زبڵ و خاشاك، بۆ دانانی كارگەی ریساكلین لەگەڵ وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سۆران لەسەر هێڵین.

 كاوە نەجیم، سەرۆكی شارەوانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی زبڵ و خاشاك و پاشماوەكانی سنوورەکە، شوێنێكی تایبەت لە كەرتی 11ی دێڵزیان لە سنووری قەزای سۆران دیاری كراوە، بۆ دانانی كارگەی ریسایكلین و ئێستا چاككردنی رێگای ئەم شوێنە درواتە تەندەر و پڕۆژەکەی جێبەجێ دەکرێت، بۆ دانانی كارگەكەش لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سۆران لەسەر هێڵین و هەمووان دانانی ئەم كارگەیە بە گرنگ دەزانن".

 گوتیشی: "بەدڵنیاییەوە بە دانانی كارگەی ریسایكلین هەم چارەسەر بۆ زبڵ و خاشاكەكان دەكرێت، هەمیش لەم كارگەیەدا دووبارە سوود لە پاشماوانە وەردەگرێتەوە و هەلیكاریش بۆ چەندان كەس دەڕەخسێت".