شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان كۆ دهبێتهوه.
شاندەکەی پارتی ئەمڕۆ دووشەممە 18-10-2021 سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان گفتوگۆکردن لەبارەی کارنامەی هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەغدا و هەماهەنگییان، دەکات.
ماڵپەڕی (کوردستان 24) لە زاری ”سەرچاوەیەک لە گۆڕان“، بڵاوی کردووەتەوە، گۆڕان شاندێکی بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکەی پارتی پێک هێناوە بە سەرۆکایەتیی. بەختیار عومەر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و ئەندامێتیی کاردۆ محەمەد، رێکخەری ژووری هەڵبژاردن، دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی و هۆشیار عومەری رێخەری ژووری دیپلۆماسی.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتیی شاندەکەی پارتی دەکات و ههریهكە له مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتهبێژی پارتی، له عەلی حوسێن، پشتیوان سادق و دڵشاد شههاب، ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی، ئەندامی شاندەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی پارتی سەردانی یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش دەکات.