كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

خەوی خۆش پەیوەندیی بەم ڤیتامینەوە هەیە

 

بەگوێرەی زانیاریی پزیشكانی گۆڤاری تەندروستیی (سێو)، ئەو كەسانەی ڤیتامینی جۆری Cی جەستەیان زۆرە، شەوانە كەمتر تووشی حاڵەتی بێخەوی دەبن. بۆیە ئەگەر شەوانە خەوت نییە، هەوڵ بدە گرنگیی بەو خۆراكانە بدە، كە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە بەسوودە.

كاریگەرییە نەرێنییەكانی كەمیی ڤیتامینی C بریتیین لە، خوێنبەربوونی پووك، وشكبوونی تاڵەكانی قژ، خوێنبەربوون لە لووت، وشكبوونی پێست و لەكۆتاییدا ئێش و ئازاری جومگەكان.

بۆ زانیارییش، كەلەرم، سپێناخ، شلیك، بیبەری سوور و سەوز، كەلەرمی برۆكلی و كیوی، دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی جۆری C.