كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یەكەمین فیلمی رووسی لە سەر بۆشایی ئاسمان كارەكانی كۆتایی هات

 

تیمێكی سینەمایی رووسی كە بۆمەبەستی بەرهەمهێنای فیلمێكی سینەمایی چوونە بۆشایی ئاسمان، دوای تەواوبوونی كارەكانیان گەڕانەوە و لەسەر خاكی كازاخستان هاتنە خوارەوە.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕووسی ڕایگەیاندووە لە كارە سینەماییەكە (یولیا بیریسیلد)ی ئەكتەر بەشداری كردووە و فیلمەكەش لە لایەن كلیم شیبینكو كاری دەرهێنانی فیلمەكە كراوە.

ئەم تیمە سینەماییە بە وێستگەی (سویوز ئێم ئێس-18) ئەم گەشتەیان كردووە ، دوای 12 رۆژ توانیان فیلمەکە تەواو بكەن.

فیلمەكە ناونراوە (بەرەنگاری) و ناوەرۆكی فیلمەكە باسی پزیشكێك دەكات كە بۆ مەبەستی رزگاركردنی یەكێك لە تیمەكانی وێستگەیەك دەچێتە بۆشایی ئاسمان.