وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی دەستپێکردنەوە ساڵی نوێی خوێندنی ئاشکراکرد و بڕیاریدا هەفتانە چوار ڕۆژ دەوام بکرێت و شەممان پشوو بێت.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوودا ساڵی نوێی خوێندنی 2021-2022 دەست پێبكات و هەفتانە چوار رۆژ دەوامی ناو پۆل بكرێت و رۆژی شەممان پشوو دەبێت".
وەزارەتەكە سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ڕاسپارد کە میكانیزمی ساڵی نوێی خوێندن و رێكخستنەوەی دەوام دیاری بكەن.
بەهۆی كۆڕۆناوە پڕۆسەی خوێندن لە عێراق زۆر دواكەوت بەجۆرێك لە رۆژی 14/10/2021 تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلی سێی ناوەندی دەستیان پێكردووە.
ئەمە لەکاتێکدا لە هەرێمی كوردستان لە 14ی ئەیلوولی 2021ەوە ساڵی نوێی خوێندن بە رێكاری تەندروستی دەستی پێكردووەتەوە.