زیاتر لە 24 تەن رۆنی ئۆتۆمبێل بۆ ئێران گەڕێندرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

زیاتر لە 24 تەن رۆنی ئۆتۆمبێل بۆ ئێران گەڕێندرایەوە

 

بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنینی تاقیگەیی، 24 ته‌ن و 560 کیلۆگرام رۆنی هایدرۆلیكی ئۆتۆمبێل بۆ ئێران گەڕێندرایەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و ئاماژە بەوەکراوە کە بارێكی زۆری رۆنی ئۆتۆمبێل بۆ وڵاتی ئێران گەڕێندراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو: "ڕۆژی یەك شه‌ممه‌ 17/10/2021، هەڵساین بە گەڕانەوەی یەك بار لە جۆری رۆنی هایدرۆلیک و تۆربین بە بڕی 24 ته‌ن و 560 کیلۆگرام بۆ وڵاتی سەرچاوە".

سەبارەت بە هۆكاری گەڕاندنەوەكە ئاماژە بەوەکراوە: "بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنینی تاقیگەیی کە له‌ لایه‌ن بنکەی پشکنینی سووتەمەنی حاجی ئۆمەران ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌پشكنین ده‌رنه‌چوو، چونکە ناگونجێت لەگەڵ رێوێنییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان (پشکنینی فیزیکی)".

جەختیشكراوەتەوە: "رێگە بە هاوردەکردنی ئەو جۆرە هایدرۆلیكە نادرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان، بۆیه‌ لە لایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی حاجی ئۆمەران رۆنی هایدرۆلیک و تۆربین گەڕێندرایه‌وە بۆ وڵاتی ئێران".