وەزارەتی دارایی بڕیارێكی گرنگی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی گرنگی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگەیاند

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى پێویستى بۆ کرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/10/2021، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌: "سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، وەزیرى دارایى و ئابوورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران کۆ بووه‌وه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەرسێ لا لەسەر ئەوە ڕێک کەوتن، كه‌ کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت، سوور بوون.

وه‌زاره‌تى دارایی باسى له‌وه‌ش كردووه‌، لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژ بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت.

له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر لە 18 هەزار مامۆستاى وانەبێژ هەن، ماوەی چەند ڕۆژێکە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوای دامەزراندن دەکەن.