نووسراوێک ئاڕاسته‌ی پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نووسراوێک ئاڕاسته‌ی پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ ده‌كرێت

 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس نووسراوێکی سوپاس و ڕێز دەدات بە هەموو پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، کە کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و لە 13/10/2021 دەرچووە، ئاماژە بە پێدانی سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ کراوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە"رێز و سوپاس دەدرێتە سەرجەم پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان لەسەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هیوادارین نموونەیان زۆر بێت بۆ زیاتر خزمەت کردنی گەل و نیشتیمان".

کارزان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز)، نووسراوەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: "هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس دەگرێتەوە".

لای خۆیەوە، عه‌مید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند:" ئەو سوپاسە دەدرێته هەموو پۆلیس، ئەویش لە بەرامبەر ئەو ماندوو بوونەی کە بۆ سەرخسننی هێمنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کردوویانە".

ئەوەشی خستەڕوو: "نووسراوی سوپاسەکە دەچێتە دۆسییەی هەموو پۆلیس، بەڵام بۆ  پێشخستنی سەر مووچە نووسراوەکە کاری پێ ناکرێ، چونکە ئەگەر بۆ قیدەم و سەرمووچە بێت، ئەوە دەبێت نووسراوەکە لە لایەن وەزیری ناوخۆ دەربکرێ و ناوی کەسەکانیش دیاری بکرێ".

لە سیستەمی فەرمانبەرانی مەدەنی، هەر کات وەزیر، یان بەێوەبەری گشتی سوپاس به فەرمانبەران دەدات، سەرمووچەکەی پێش دەخرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر جەختی کردەوە، ئەو سوپاسە بابەتێکی مەعنەوییە بۆ هێزەکانی پۆلیس، گوتیسی: "نووسراوەکە لە دۆسییەی پۆلیس هەڵدەگیرێت، بەڵام بۆ پێشخستنی سەرمووچە نابێت، چونکە ئەوەیان ڕێنمایی خۆی هەیە".

No description available.