هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دەگاتە 188 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دەگاتە 188 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا 188 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17-10-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە، کە تێکڕای رۆژانە لە نۆ وڵاتەوە پێنج ملیۆن و 485 هەزار بەرمیل بووە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 441 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 382 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 354 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا

- 316 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 304 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 211 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا

- 208 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 188 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق

هەفتەی پێشتر 31 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو

- 81 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ترینیداد و تۆباگۆ