نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانیان کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانیان کردەوە

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر کۆبووەوە و جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر کردەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16/10/2021، دوای ئه‌وه‌ى به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ قه‌ته‌ر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وحه‌ى پايته‌خت له‌گەڵ ‌شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌".

ئەوەش خراوەتە روو: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه‌ و باسيان له‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له‌ هه‌ولێر تاوتوێ كرد".

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.