نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته‌ قه‌ته‌ر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته‌ قه‌ته‌ر

 

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر و بڕیارە لەگەڵ ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌ر کۆببێتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/10/16، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر و له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌لايه‌ن جاسم بن سه‌يف ئه‌لسو‌له‌يتى، وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنى قه‌ته‌رى و عومه‌ر به‌رزنجى، باڵوێزی عێراق له‌ ده‌وحه‌، پێشوازى لێكرا".

ئەوەش خراوەتە روو: "له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى سبه‌ى يه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌".

روونیشکراوەتەوە کە له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا نێچيرڤان بارزانى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و قه‌ته‌ر له‌ بوارى سياسى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تيش له‌ كه‌رته‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌ريدا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عيراق، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كات.