هەولێر.. فەیسەڵ دێهاتی نووسەر و رۆژنامەنووس کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەولێر.. فەیسەڵ دێهاتی نووسەر و رۆژنامەنووس کۆچی دوایی کرد

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نووسەر و رۆژنامەنووس فەیسەڵ دێهاتی، کە ئەندامی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد بوو بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.


عەبدولرەحمان فەرهادی، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد بە(باسنیوز)ی راگەیاند: "بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 16/10/2021، نووسەر و رۆژنامەنووس فەیسەڵ دێهاتی، ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد".

گوتیشی: "فەیسەڵ دێهاتی لەدایکبووی ساڵی 1963ی گوندی گەڕەشێخان-ی هەولێرە و بەشێکی زۆری ژیانی لە لادێکانی دەوروبەری هەولێری بەسەربردووە و پاشان خوێندنی قۆناغی ناوەندی لە هەولێر تەواو کردووە و پاشان چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە".

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد لە باسی ژیانی فەیسەڵ دێهاتیدا ئاماژەی بە ئەوە دا کە دێهاتی لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 لە راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کار کردووە و لە ڕۆژنامەی گوڵانی ئێواران و گۆڤاری گوڵان وەک ڕۆژنامەنووسێک کاری کردووە و تا دوا ساتەکانی ژیانیشی بەردەوام بوو و لە بواری ئەدەبیشدا ژمارەیەک چیرۆکی لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە و پاشان کۆی گشتی چیرۆکەکانی لە چوارچێوەی دوو کتێبدا بڵاوکردەوە.