كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی و پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان کۆبوونەوە

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ شەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و شاندێکی یاوەری کرد و لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت دووبارە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپاتکردەوە لە پێناو برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جێی خۆشحاڵییە، کوردستان مەڵبەندی بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە و پێویستە پەیامی هەموو ئایینەکان، بڵاوکردنەوەی ئاشتیی و خۆشەویستی بێت .

هەروەها بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە عێراق و سوریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.