شیلادزێ.. بەهۆی شەڕی پەکەکەوە 82 گوند چۆڵ کراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شیلادزێ.. بەهۆی شەڕی پەکەکەوە 82 گوند چۆڵ کراون

بەهۆی شەڕی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا، 82 گوند لە سنووری شارەدێی شیلادزێک لە قەزای ئامێدی، چۆڵ کراون.

رزگار عوبێد، بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: چەکدارەکانی پەکەکە بنکە و بارەگاکانیان لە نزیک گوندەکان دادەنێن و سوپای تورکیاش بە پاساوی بوونی بارەگاکانی پەکەکە، هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە.

رزگار عوبێد هەروەها رایگەیاند: لە کۆی 92 گوندی سنوورەکە، 82 گوند بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیاوە چۆڵ کراون و تەنیا 10 گوند ئاوەدانییان تێدا ماوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ ئاماژەی بەوەش کرد، هەر بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لەو سنوورە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێ خزمەتگوزارییەکانی بگەیەنێتە ئەو گوندانە.