كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هاوسەرۆكی هەدەپە: گەورەترین هاوپەیمانیی ئاشتی و دیموكراتی پێكدەهێنین

مەدحەت سانجار، هاوسەرۆكی پارتی دموكراتی گەلان (هەدەپە)، باس لە دروستكردنی هاوپەیمانییەكی گەورە دەكات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا و دەڵێت گەورەترین هاوپەیمانیی ئاشتی و دیموكراتییان پێكهێناوە و بەردەوامیش دەبن بۆ فراوانترکردنی ئەو هاوپەیمانییە.

سانجار لە گوتەیەكیدا لە ئامەد بۆ رۆژنامەنووسان لەبارەی ئەو هاوپەیمانییەی دەیانەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا دروستی بكەن گوتی: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە فراوانترین هاوپەیمانیی ئاشتی و دیموكراتی دروست بكەین، بۆیە ئێستا ئێمە ئەو هاوپەیمانییەمان هەیە و كاری لەسەر دەكەین. ئێمە لەوەتەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی 2019 بەڕێوە چووە، خەریكی ئەو هاوپەیمانییەین، بەڵام ئێستا دەیكەینە راستی".

لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیا، سانجار پێیوایە چارەسەركردنی كێشەی كورد، زەمینەی دیموكراتی دەوێت، بۆیە هەدەپە لەو ڕووەوە پێشەنگ دەبێت و دەیەوێت لەڕێگەی دیموكراتییانەوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت.

ئەو هاوسەرۆکەی هەدەپە گوتیشی: "ئەگەر لە توركیا كێشەی دیموكراتی هەبێت، ناتواندرێت كێشەی كورد چارەسەر بكرێت".