لە هەولێر کۆڕبەندی پەرەپێدانی پیشەسازی بەڕێوە دەچێت  
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە هەولێر کۆڕبەندی پەرەپێدانی پیشەسازی بەڕێوە دەچێت  

کۆڕبەندی پەرەپێدانی پیشەسازی بە سەرپەرشتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

لەم بارەوەیە، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە پرێسکۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، لەم کۆڕبەندەدا خاوەن کارگەکان بەشدارن، ئەوان کێشەکانی بەردەمیان باشتر دەزانن و لایەنی پەیوەندیداریش لە کۆڕبەندەکەدا بەشدارە بۆ ئەوەی قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەن و گوێ لە خاوەن کارگەکان بگرن و داواکارییەکانیان وەربگرن و ''بەرزی بکەینەوە بۆ سەرووی خۆمان، تاکوو ئەوەندەی دەکرێت کێشە و گیروگرفتەکانیان چارەسەر بکەین''.

کەمال موسلیم گوتیشی، کەرتی پێسەسازیی ئێمە لە ئاستی وڵاتانی دەوروبەر و جیهاندا نییە، بەڵام کار دەکەین بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی پیشەسازیی هەرێمی کوردستان.