تابلۆیەکی ڤانکۆخ لە مەزادخانەیەک دەفرۆشرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

تابلۆیەکی ڤانکۆخ لە مەزادخانەیەک دەفرۆشرێت

دەزگای" کریستز" بۆ مەزادکردن رایگەیاند بڕیارە مانگی داهاتوو لە مەزادخانەیەک لە نیۆرک تابلۆیەکی ئاوڕەنگی هونەرمەند ڤان کۆخ، کە لە جەنگی دووەمی جیهاندا لەلایەن نازییەکانەوە زەوت کراوە، مەزاد بکرێت.

دەزگای کریستز بەتەمایە ئەو تابلۆیە بفرۆشێت، کە ناوی "مول دی بلییە"، واتە خەرمان (گێشە) کە لە ساڵی 1888 ڤان کۆخ، کێشاویەتی و بۆ ئەم مەبەستەش دانوستانیان لەگەڵ دوو کەس لە میراتگرانی تابلۆکە کردووە، کە یەکێکیان خاوەن کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکییە و ئەوەی دیکەشیان میراتگری کۆکەرەوەی جوولەکەیە، کە لە کاتی جیاوازدا خاوەنداریێەتیان کردووە، پێش ئەوەی لەلایەن نازییەکانەوە تاڵان بکرێت.

گوتەبێژی کریستز ڕایگەیاندووە: "وردەکارییەکانی دانوستانەکان نهێنین".

ئەو تابلۆیە وا بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمدا، لەگەڵ کارە هونەرییەکانی دیکەی ئدوین ئێڵ کوکس مەزاد بکرێت، کە ساڵی رابردوو لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

تابلۆکە سێ کۆڵی گەورەی گەنمی و لە خوارەوەش دروێنەوانەکان وەستاون کە رۆژێکی هاوینی رووناک پیشان دەدات.

تابلۆکە لە ساڵی 1913، لەلایەن ماکس میرۆڤسکی پیشەساز کڕدراوە، کە لە ساڵی 1938، لە ترسی چەوسانەوەی نازییەکان بۆ ئەمستردام هەڵهاتووە.

میرۆڤسکی تابلۆکەی بە دەڵاڵێکی ئەنتیکەی پاریس سپاردووە و ئەویش بە ئەلێکساندەر دی رۆتچێڵدی فرۆشتووە، کە ئەندامی خێزانێکی بەناوبانگی جوولەکەیە.

رۆتچێڵد لە سەرەتای جەنگی دووەمی جیهاندا بەرەو سویسرا رادەکات و نازییەکان لە کاتی داگیرکردنی سویسرا دا کۆکراوە هونەرییەکانی لێ زەوت دەکەن، کە لەنێوانیاندا ئەم تابلۆ ئاویەی ڤانکۆخیش بەرچاو دەکەوێت.

دیار نییە کە کارە هونەرییەکە لە نێوان کۆتاییەکانی جەنگ و حەفتاکانی سەدەی رابردوو لە کوێ بووە، بەڵام کۆکس لە ساڵی 1979، لە گەلەریی والێدێنشتاین لە نیۆرک تابلۆکەی کڕیوە.

جێڤانا بێرتازۆن، جێگری سەرۆکی هونەریی سەدەی 20 و 21 لە کریستز تابلۆکەی بە یەکێک لە بەهێزترین کارەکانی ڤان کۆخ وەسف دەکات، کە لە بازاڕی کراوەدا بەدیار کەوتبێت.