هاووڵاتییەك لە چۆمان بەهۆی تەقینەوەیەكەوە گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هاووڵاتییەك لە چۆمان بەهۆی تەقینەوەیەكەوە گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارەدێی حاجی ئۆمەران سەر بە قەزای چۆمان، بەهۆی پێدا تەقینەوەی پارچە تەقەمەنییەکەوە گیانی لەدەست دا.

رابەر ئەنوەر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارەدێی حاجی ئۆمەران، سەر بە قەزای چۆمان بەناو دڵخۆش عەبدوڵا، تەمەن 28 ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی پارچە تەقەمەنییەکی پاشماوەی جەنگ، لە جۆری (UXO) لە نزیک شێخی باڵەکان لە حاجی ئۆمەران، بە سەختی بریندار بوو، دواتر بەهۆی سەختی برینەكەی، گیانی لەدەست دا.

گوتیشی داواکارن لە هاووڵاتییان لە هەر شوێنێک مین یان پارچە تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیان بینی، لێی نزیک نەبنەوە و بە زووترین کات تیمەکانیان لێ ئاگادار بکەنەوە، لەپێناو دوورخستنەوە و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.