لەمەودوا خانمە ئەكتەرەكانی ئێران ناتوانن لە فیلمەكاندا پیتزا و شاورمە بخۆن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەمەودوا خانمە ئەكتەرەكانی ئێران ناتوانن لە فیلمەكاندا پیتزا و شاورمە بخۆن

دامەزراوەی سینەما لە ئێران چەند ڕێنماییەكی نوێی دەركرد بۆ ئەو خانمانەی بەشداری لە فیلمی سینەماییدا دەكەن، لەوانەش قەدەغەكردنی خواردنی پیتزا و شاورمە.

كۆمپانیاكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی سینەما لە ئێران ئاگادار كراونەتەوە كە نابێ ئافرەت لە كاتی خواردنی پیتزادا لە گرتە سینەماییەكاندا یان لە دراماكاندا دەربكەوێت.

هەروەها بە دەرهێنەرەكان گوتراوە كە فیلمەكان نابێت هیچ گرتەیەكیان تێدا بێت، تیایدا پیاو چایی پێشكەشی ئافرەت بكات.

حوسێن شمشادی كە بەرپرسی دامەزراوی پەیوەندییەكانی رادیۆ و تەلەفزیۆنی (IRIB)ی ئێرانیە، دەڵێ لەومەدوا پێویستە ئەو بنەمایانە بە شێوەیەكی ورد لەلایەن دەرهێنەرەكانەوە كاریان لەسەر بكرێت، لە ئەگەری سەرپێچیكردنی ئەو بڕیارانەش، ئەوا سەرپێچیكاران ڕووبەرووی سزای توند دەبنەوە.