كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شوێنپێیەكی مرۆڤ دۆزرایەوە كە مێژووەكەی شەش ملیۆن ساڵە

شارەزایانی بواری شوێنەوار شوێنپێیەكی مرۆڤیان دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی بۆ شەش ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەری Scientific Reports بڵاوكراوەتەوە، ژمارەیەك شارەزا توانیویانە شوێنپێیەكی مرۆڤ لە دوورگەی كرێتی وڵاتی یونان بدۆزنەوە، كە مێژووەكەی بۆ شەش ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەمەش دەبێـتە كۆنترین شوێنپێی مرۆڤ كە دۆزرابێتەوە.

ئەم ماڵپەرە ئەوەیشی خستۆتەڕوو كە لە رێگەی تازەترین تەكنۆلۆژیاوە توانراوە تەمەنی ئەو شوێنپێیە پشتڕاست بكرێتەوە، هەروەها باسی لەوەش كردووە كە پێشتر لە وڵاتی تەنزانیا شوێنپێیەك دۆزرابووەوە كە تەمەنەكەی بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕایەوە، بەڵام ئەم شوێنپێیەی لە دوورگەی كریت دۆزراوەتەوە، لە هەمووان كۆنترە.