ئەكتەرێكی ناوداری توركیا بە گۆرانییەكی كوردی خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەكتەرێكی ناوداری توركیا بە گۆرانییەكی كوردی خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت

خانمە ئەكتەر ناوداری توركیا، نیهال یالچین، هەفتەی ڕابردوو لە فێستڤاڵی ئەنتاڵیا خەڵاتی زێڕینی پرتەقاڵی وەرگرت، بەم بۆنەیەوە ئاهەنگێكی بچووكی ساز كرد.

نیهال ئاهەنگێكی بچووكی بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتەكەی ساز كرد، لەو ئاهەنگەدا نیهال بەدەم گوتنەوەی گۆرانی ئەز كچی كوردامە، سەما دەكات و گۆرانییەكە دەڵێتەوە.

نیهال ئەكتەری ناوداری توركیا لە ساڵی 1981 لە شاری ئەستەنبۆل لەدایك بووە، بەشی سینەمای لە زانكۆی ئەستەنبۆل تەواو كردووە، بەشداری لە ژمارەیەك درامای تەلەڤزیۆنیدا كردووە كە یەكێكیان درامای یەڵان دونیایە و ناوبانگێكی زۆری لە ڕێگەیەوە پەیداكرد.