سلێمانی.. فێڵێك لەبارەی فرۆشتنی گۆشتەوە ئاشکرا دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سلێمانی.. فێڵێك لەبارەی فرۆشتنی گۆشتەوە ئاشکرا دەبێت

 

لە سلێمانی بەهۆی فێڵکردن و فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بەنرخی فرێش، گۆشت فرۆشێك سزا دەدرێت و قائیمقامییەتی سلێمانیش زانیاری لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/10/2021، قائیمقامییەتی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویكردووەتەوە: "بەهۆی بەکارهێنانی ماجیک بۆ گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی بەبێ پشکنین لە کۆڵان و گەڕەکەکاندا سەردەبڕدرێن، لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی دوکانی گۆشت فرۆشتنی باران لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی دادەخات".

ئەوەش خراوەتە روو: "یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی گۆشتفرۆشەكە، خاوکردنەوە و فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بووە كە بە نرخی فرێش بە هاووڵاتییان فرۆشراوە، ئەوەش فێڵی بازرگانییە و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە رێگری لێدەکرێت".

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە وێرای داخستنی شوێنی گۆشتفرۆشتنەكە، خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.