چاودێریکی سیاسی: بەهۆی ئەو بەرنامەیەی سەرۆك بارزانی دایڕشتووە پارتی سەرکەوتنی بەدەست هێنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چاودێریکی سیاسی: بەهۆی ئەو بەرنامەیەی سەرۆك بارزانی دایڕشتووە پارتی سەرکەوتنی بەدەست هێنا

"پارتی هەڵگری بیری نەتەوەییە و بێ موزایدە کاری کردووە"

چاودێرێكی سیاسی كە هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی پارێزگای كەركووكە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو بەرنامەیەی هەڵبژاردن كە لەلایەن سەرۆك بارزانی و مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە داڕێژرا، ژمارەی كورسییەكانی پارتی زیادیان كرد، ئەوەشی خستە ڕوو پارتی ئایدۆلۆژیایەكی ڕوونی هەیە.

كامەران كەركووكی، چاودێری سیاسی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دیارە لەلایەن سەرۆك بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە بەرنامەیەكی تۆكمە داڕێژرا و سەرکردایەتیی پارتیش پاپەندی ئەو بەرنامەیە بوو، ئەمە یەكێكە لە هۆكارە هەرە سەرەكییەكان كە پارتی لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتنی گەورەی تۆمار كرد، چونكە ئەگەر بەبێ بەرنامە و بیركردنەوەیەكی ڕوون بچێتە هەڵبژاردنەوە سەركەوتن بەدەست ناهێنی، هەروەها خاڵێكی تر كە ئەویش دیدگای پارتی بۆ قەیران و ئەو ئاستەنگییانەی كە خراوەتە سەر مافە دەستوورییەكان و پێشێلكارییەكان كە لەسەر خەڵكی بەگشتی بەتایبەت ناوچە دابڕاوەكان دەكرێ، پارتی بە دیدگایەكی زۆر روون هەڵوێستی هەبووە و چارەسەریشی بۆ هەبووە و پێیە، بۆیە ئەمەشیان یەكێكە لەو فاكتەرە سەرەكییانەی كورسییەكانی پارتی زیاد بكات".

كامەران كەركووكی، ئاماژەی بەوەش دا: "هۆكاری سێیەمی سەركەوتنەكەی پارتی هەڵوێستەكانی پارتییە لە رابردوو و ئێستا، بۆیە خەڵك باوەڕی بە پارتی هەیە، چونکە پارتی جددییە لە كارەكانی و بێ موازیەدە كاری كردووە و مێژووی پارتی ناگەڕێتەوە بۆ بابەتی لاوەكی كە پارتی خاوەنی فكرەی نەتەوایەتییە و ئایدۆلۆژیایەكی ڕوونی هەیە، بەڵام ئەوانی تر ئەمەیان نییە و ئایندەی كورد لەلایەن پارتییەوەیە جگە لەوەش پارتی ئەندامێكی زۆری هەیە و خاوەنی بنكەی فراوانی جەماوەریی خۆیەتی".