لە سنووری شارۆچكەی چۆمان ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ‌ دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە سنووری شارۆچكەی چۆمان ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ‌ دەكرێت

لە سەنتەری شارۆچكەی چۆمان و هەرچوار شارەدێكانی، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی ملیارێك و 850 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

 سوارە ئەكڕەم، قایمقامی قەزای چۆمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا و لەژێر چاوێریی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شارۆچكەی چۆمان و هەرچوار شارەدێكانی (حاجی ئۆمەران، قەسرێ‌، گەڵاڵە و سمیلان) لە سنوورەكەمان جێبەجێ‌ دەكرێت.

 گوتیشی: گوژمەی ئەم پڕۆژانە بریتییە لە ملیارێك و 850 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی تەرخانكراوی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و پڕۆژەكانیش بریتین لە دروستكردنی شەقام و قیركردن و كۆنكریتكردن و ئاوەڕۆی كراوە و چەند خزمەتگوزارییەكی دیكە، كە بەشێك لەم پڕۆژانە لە قۆناغی جێبەجێکردندان و بەشێكیشیان لە پلان و بەرنامەدان.