كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی: یەک ملیۆن و 400 هەزار خێزان لە عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدان

دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە عێراق، رایدەگەیەنێت، زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار خێزان لە وڵاتەکەیدا، لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

هودا سەجاد مەحمود، سەرۆکی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: کورتهێنانی دارایی گەیشتووەتە 107 ملیار دینار و ئەمەش زیان بە هەژارانی عێراق دەگەیەنێت.

هودا سەجاد مەحمود هەروەها رایگەیاندووە: زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار خێزان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە عێراق داوای کردووە 70 ملیار دیناری دەستەکە بگەڕێنێتەوە، کە دراوە بە دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.