بەوێنە.. حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت

لە یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە، حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، لەلایەن تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجەوە بە هەماهەنگیی زانكۆی هەڵەبجە و بە ڕێكخستنی كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ بەڕێوە دەچێت.

فەرهاد قادر، ئەندامی لێژنەی حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/10/2021، حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێ.

گوتیشی: ''زیاتر لە 600 جووتیار و خاوەنكار بە بەرهەمەكانیان لە فێستیڤاڵەكەدا بەشدارییان كردووە و ئەو بەرهەمانەش كە نمایش دەكرێن، پێك هاتوون لە بەروبوومی كشتوكاڵی، خواردەمەنیی كوردەواری و كاری دەستیی خانمان و ...هتد''.

فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، فێستیڤاڵێكی ساڵانەیە و هەموو ساڵێك لە وەرزی پاییزدا بە ئامانجی ساغكردنەوە و بەبازاڕكردنی بەرهەمی جووتیاران و خاوەنكارەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لەناو شاری هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت. ئەمساڵیش دەستی پێكردووە و بڕیارە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە بەردەوام بێت.