چارەسەرێكی تازە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بەكاردەهێنرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چارەسەرێكی تازە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بەكاردەهێنرێت

 

رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە كە تیمێكی پزیشكی بەریتانی چارەسەرێكی تازەیان بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دۆزیوەتەوە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە داوە كە تیمە پزیشكییەكان بۆ لەناوبردنی ئەو گرێیە شێرپەنجانە تێكەڵە تازەكان لە دەرمانی nivolumab و ipilimumab وەرگرتووە و لە قۆناغی یەكەمدا سەركەوتوو بووە بە تایبەت لە ناوبردنی ئەو گرێیانەی لە سەر و ملدا پەیدا دەبن.

ئەو تیمە پزیشكیانەی كە رۆژنامەكە ناوی بردوون بریتین لە پەیمانگای توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانی ICR و نەخۆشخانەی مارسدنی پاشایەتی و سندوقی دەستەی نیشتمانی تەندروستی لە بەریتانیا.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە پزیشكەكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو تێكەڵەیەی كە بەكاریان هێناوە چەكێكی تازەیە لە دژی شێرپەنجە و هەندێك ئاماژەی ئەرێنی لە نەخۆشەكان بەدەركەوتوون، لە هەندێكی لە نەخۆشەكانیشدا گرێیە شێرپەنجەکان بە تەواوەتی بنبڕكراون.