بکوژی سەرنشینی تاکسییەکەی ئەمڕۆی هەولێر دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بکوژی سەرنشینی تاکسییەکەی ئەمڕۆی هەولێر دەستگیر کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر سەرنشینێک لەلایەن شۆفێرێکی تاکسییەوە کوژرا و کەمێک پێش ئێستا بکوژەکە دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر بڵاوی کردەوە كه‌ لە شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر گەنجێک بە ناوی بارزان نەسروڵڵا ئەحمەد تەمەن ٢٠ ساڵ کە سەرنشینی تاکسییەک بووە پاش ئەوەی بووەتە دەمەقاڵێیان لەگەڵ شۆفێری تاکسییەکە، شۆفێرەکە گوللەیەکی لە سەری سەرنشینەکە داوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە و تۆمەتبارەکەش لە شوێنی رووداو رایکردووە.

کەمێک پێش ئێستا، موقەدەم هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە(باسنیوز)ی راگەیاند کە ئەمشەو بکوژی بارزان نەسروڵڵا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ پاش رووداوەکە کەسوکار و بەشێک لە شایەدحاڵەکانی رووداوەکە رایانگەیاند کە هۆکاری دەماقاڵێ و پاشان کوشتنی گەنجە ٢٠ ساڵەکە لەسەر کرێی تاکسییەکە بووە، لەمبارەیەوە پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێریش لە راگەیەندراوێکدا جەختی کردووەتەوە کە دەمەقاڵێیەکە لەسەر کرێی گواستنەوە بووە.